قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خات

لیژنه‌ هاو‌به‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان خواردنی سه‌ردانه‌پۆشراو و ده‌ستگێڕه‌كان مه‌خۆن.

ڕێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك و دوای پشكنینی شوێنه‌كه‌ و ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، ده‌ركه‌وت به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و ڕێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌كه‌یان كۆگایه‌كی له‌ گه‌ڕه‌كی كانی ئاسكان داخست كه‌ تیایدا خوارده‌مه‌نی بۆ “عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێڕه‌كان” ئاماده‌ده‌كرد.

باسی لەوەشكرد، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانەوە هه‌ڵمه‌ته‌كانیان چڕتركردوهو‌ته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری بازاڕ و دووكان و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتییان ده‌فرۆشرێت له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕوو‌ی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

سەرۆكی لیژنەكەی قائیمقامیەت جەختیشی كردەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاكه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕوو‌ی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.

داواشدەكات هاوڵاتییان له‌پێناوی پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و دووربون له‌ نه‌خۆشییه‌كان خواردنه‌ سه‌ردانه‌پۆشراوه‌كان و ده‌ستگێڕه‌كان مه‌خۆن.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاریی بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی ئەمساڵ خانەنشین كراون<br>شەش مووچەكەیان بەسەر یەكەوە پێدەدرێت

بابەتی دواتر

ئیدارەی خۆسەر 35 منداڵی چەكدارانی داعشی ڕادەستی فەرەنسا كردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share