فولكەیەك لە سلێمانی هۆكاری چەندین ڕووداوی هاتوچۆیە

گرفتی ئەندازەیی لە فولكەی سەر ڕێگای هەواری شار – تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی، بووەتەهۆی چەندین ڕووداوی هاتوچۆ و گیانلەدەستدانی هاوڵاتییان، داوادەكرێت لایەنی پەیوەندیدار گرفتەكە چارەسەربكات.

لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا، سێ ڕووداوی هاتوچۆ لە فولكەی سەر ڕێگای هەواری شار و تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی ڕوویانداوە، هەر سێ ڕووداوەكەش قوربانییان لێكەوتووەتەوە، دوایینیان ڕووداوەكەی ئەمڕۆ بوو كە بووەهۆی گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی سێ كەسی دیكە.

بەپێی وتەی ئەندازیاران، فولكەكە و بەشێكی ئەو ڕێگایە گرفتی ئەندازەییان هەیە و شوێنەكە پێویستی بە چاككردنەوە، یاخود گرتنەبەری ڕێوشوێنە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆوە بۆ ڕێگریكردن لە چەندبارەبوونەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

وەك شارەزایان دەڵێن، گەر دەستكاریی دیزاینی فولكەكە نەكرێت و گۆڕانكاریی تیادا نەكرێت، ئەوا لایەنی كەم لەمپەر و كامێرای دیاریكردنی خێرایی لەو شوێنە جێگیربكرێن لە پێناو كەمكردنەوەی خێرایی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەو شەقامەدا تێپەڕدەبن.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێكی هەڵهاتوو لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ژەنیارانی کورد دەتوانن لە چالاكییەكی ڕۆژی جیھانیی گەنجاندا بەشداربن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: له رووداوی هاتوچۆدا ئه‌گه‌ر شۆفێری ماتۆڕسكیل هۆكار بوو سزا ده‌درێت

ئه‌فسه‌رێکی‌ به‌شی داواكان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “له‌كاتی تۆماركردنی رووداوێكی هاتوچۆدا، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌…
Total
0
Share