ژەنیارانی کورد دەتوانن لە چالاكییەكی ڕۆژی جیھانیی گەنجاندا بەشداربن

ئۆرکێسترای فیلھارمۆنیکی لاوانی عەرەبی لە میسر چالاکیەکانی دەستپێدەکاتەوە و ژەنیارانی كوردیش دەتوانن بەشداری بكەن.

بڕیارە لە 12 بۆ 22ی ئابی ئەمساڵ ئۆرکێسترای فیلھارمۆنیکی لاوانی عەرەبی لە شارەكانی ئەسكەندەرییە و قاهیرەی میسر ئەنجامبدرێت.

ئۆكێستراكە چەندین چالاكی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت و، گەنجانی كورد ئەوانەی ژەنیاری ئامێرە ڕۆژئاواییەكانن دەتوانن بەشداریبكەن.

چۆنیەتیی بەشداربوون:
1- ناردنی ئیمەیلێك بۆ: [email protected]
2- دوای ناردنی فۆڕمێكت بۆ دەگڕێندرێتەوە لەگەڵ چەند داواكارییەكدا، پاش پڕكردنەوەی لەگەڵ كۆپیی پاسپۆرت ڕەوانەی دەكەیتەوە.
3- كرێی ڤیزا و فڕۆكە لەسەر بەشداربووە، خەرجییەكانی ناو میسر لەسەر ئەو وڵاتەیە.
4- دواكات بۆ پێشكەشكردنی داواكاری 2022/6/10، ماوەی ڕاهێنان و كۆنسێرت لە 12 تا 2022/8/22ە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
Total
0
Share