بافڵ تاڵەبانی: لەمەودوا بەرپرسیارێتی و ئەرکی حیزبی بەڕێگایەکی تەندروستدا تێدەپەڕێت

كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەک تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی ھەولێر

ھاوسەرۆکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، “ئەو بارە لارەی بەدەستی ئەنقەست دروستکرابوو ڕاستمان کردەوە و ئیتر لەمەودوا بەرپرسیارێتی و ئەرکی حیزبی بەڕێگایەکی تەندروستدا تێدەپەڕێت”.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ھەر ھەنگاوێک نێردراوە بۆ راستکردنەوەی رێڕەو و ئاسایکردنەوەی ئەرکەکانی حیزب بووە، و ئەو بارە لارەی بەدەستی ئەنقەست دروستکرابوو ڕاستمان کردەوە و ئیتر لەمەودوا بەرپرسیارێتی و ئەرکی حیزبی بەرێگایەکی تەندروستدا تێدەپەڕێت.

بافڵ تاڵەبانی لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی ھەولێر لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر وتیشی، “باشترین وەفا بۆ قوربانیدان و ماندوبوونی ئێوەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی ڕۆژەسەختەکان پاراستنی ئەو یەکێتییەیە کە ئێوە خاوەنین و خەباتتان بۆ کردووە لەپێناو بەدیھێنانی مافەکانی گەلەکەمان”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، دەربارەی ھەڵبژاردنەکانیش هاوسەرۆكی یەكێتی ھانی ھەموولایەکیدا بە رۆحیەتی زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی مافە دەستوورییەکان کاربکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەگەرموگوڕییەوە بانگەشە بکەن و ئەم وێستگەیەی خەباتیش بکەنە کەرنەڤاڵی نوێکردنەوەی پەیمانی ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، كە بە ئامادەبوونی د.ئەرسەلان بایز، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو، گفتوگۆی ھەمەلایەنەی یەکێتییانە لەسەر پێشھاتەکان کرا و پەرۆشی یەکێتی ناو یەکێتی و سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دووپاتکرایەوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە هەولێر سێ فەرمانی گرتنی هەیە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی سەردانی عەدنان موفتی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share