درێژترین پرد لەنێوان هەولێر و موسڵ-دا دەكرێتەوە

پردی گوێڕ كە درێژترین پردی عێراقە، بڕیارە سبەینێ سێشەممە لەنێوان هەولێر و موسڵ-دا بكرێتەوە.

ساڵى 2017 لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ و دەرهێنانی لە ژێر دەسەڵاتی ڕێكخراوی داعش، چەكدارانی ڕێكخراوەكە بۆ ڕێگریكردن لە پێشڕەویى پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان پردی گوێڕیان تەقاندەوە.

درێژیی پردی گوێڕ 1142 مەترە و دەکەوێتە سەر رووبارى دیجلە، بە درێژترین پردی عێراق دادەنرێت و ماوەی پێنج ساڵە بە داخراوی ماوەتەوە. ئێستا دوای نۆژەنكردنەوەی بڕیارە سبەینێ پردەكە بە شێوەی ئەزموونی بە ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێلە بێژمارەكانەوە بڕیاری دا

بابەتی دواتر

ئەگەر شەو دەموچاومان پاككردبێتەوە، پێویستە بەیانی بیشۆین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوجو برایە گرتووخانەی پیاوان

بەهۆی گۆڕینی ڕەگەزییەوە لە پیاوەوە بۆ ژن، جوجو گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی پیاوان. ناوەندی نیشتمانیی هەواڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە…
Total
0
Share