وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى تۆماركردنى ئۆتۆمبێلە بێژمارەكانەوە بڕیاری دا

وه‌زاره‌تى ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانەی هێنراونەتە هەرێمی كوردستان و بەهۆی بوونی گرفتەوە تۆمارنەكراون، تۆماربكرێن و ژمارەیان پێبدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بڕیارماندا ئه‌و ئۆتۆمبێلانەی‌ كه‌ كێشه‌یان هه‌یه‌ و هاتوونه‌ته‌ ناو هه‌رێمى كوردستان و بڕوانامه‌ى “COC”یان پێدراوه‌ تۆماربكرێن”.

مەرجی وەزارەتی ناوخۆ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكان، ئەوەیە كە تەنها كێشەی بچووكیان هەبێت و نابێت بڕاوە، لافاو و سووتاو بن.

لە درێژەی بڕیارەكانیدا وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرایكردووە، مەرجە ئەو ئۆتۆمبێلەی تۆماردەكرێت تا كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی 3/7/2022 هێنرابێتە هەرێمی كوردستانەوە، بە پێچەوانەوە بڕیارەكان نایگرێتەوە و تۆمارناكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە…
Total
0
Share