ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە سلێمانی وەرگەڕا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی تر برینداربوون.
كەمێك لەمەوبەر لەسەر ڕێگای هەواری شار – تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی، شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری كیا كۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرای سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكرد، بەهۆی ڕووداوەكەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.