غەریب ئەحمەد: بەندکراوە کوردەکانی تونس ئازادکران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “سەرجەم بەندکراوە کوردەکانی وڵاتی تونس ئازادکران”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چەند رۆژێكە دەیان گەنجی كورد كە ویستی دەرەوەی وڵاتیان هەبووە، لە وڵاتی تونس بەندكراون، بە مەبەستی ئازادکردنیان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقمان کرد و پەیوەندیمان بە باڵیۆزخانەی عێراق لە تونس كرد.

دەشڵێت، “وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی عێراق لە تونس، بەدەنگمانەوە هاتن و سەرجەم بەندکراوان ئازادکران”.

باس لەوەش دەکات، بەندکراوەکان خەڵکی دەڤەری راپەڕین و چەند شوێنێکی دیکەی هەرێمی کوردستان بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 یەك لیتر بەنزینە حكومییەكەی كار نادرێت بە سلێمانی
بڕی غازی پێویستی تایبەت بە هاوڵاتییان ناگاتە سلێمانی و دەدرێتە بازرگانی

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی غاز ‏پەیوەندیدارە بە نەگەیاندنی بڕەغازی تایبەت بە هاوڵاتییان…
Total
0
Share