ڕاگەیەندراوێك لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە.. لەبارەی 20 هەزار یەكەكەوەیە

حكومەتی هەرێم دەزگای “كان” و كۆمپانیای “تیپسای” ڕاسپاردووە لە ڕووی ڕاوێژكاری و ئەندازیارییەوە پاڵپشتی پڕۆژەی دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم تێیدا هاتووە، حكومەتی هەرێم لەڕێگای سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانەوە، دەزگای “كان” و كۆمپانیای تیپسای هاوبەشی ڕاسپاردووە، لە ڕووی ڕاوێژكاری و ئەندازیارییەوە، هاوكاری و پاڵپشتی پڕۆژەی دروستكردنی 20 هەزار یەكە نیشتەجێبوونەكە بكەن.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئامادەیی هەموو هاوكارییەكی دەربڕیوە كە پڕۆژەكە نموونەییە لە ڕووی كوالیتی و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانەوە، بۆیە پێویستە لە ئاست داخوازیی سوودمەندبوواندا بێت

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی پێنج بڕیاری لەبارەی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن دەركرد

بابەتی دواتر

تەکتیک.. چاڤی چۆن دێمبیلی و ڕافینیا لە یەک پێکهاتەدا کۆ دەکاتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share