دوو خانەنشین كەوتنە ژێر دەستوپێوە و گیانیان لەدەستدا

لە بەردەم بانكی تانجەرۆی سلێمانی، دوو خانەنشین كەوتوونەتە ژێر دەستوپێوە و گیانیان لەدەستدا، دووانی دیكەش ئۆتۆمبێل لێیداون و دۆخی یەكێكیان باش نییە.

ئەمڕۆ لە سلێمانی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی خانەنشینان كرا، بەشێك لە خانەنشینان لە شەوی ڕابردووەوە نۆرەیان گرتبوو بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەبەردەم بانكی تانجەرۆ، بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغییەوە، دوو خانەنشین كەوتوونەتە ژێر دەستوپێوە و گیانیان لەدەستداوە.

جگە لەو دوو قوربانییە، دوو خانەنشینی دیكەش لەبەردەم بانكی كشتوكاڵی سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیداون، دۆخی تەندروستیی یەكێكیان ناجێگیرە.

بابەتی پێشتر

لیژنەیەكی باڵای بەغداد بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە گەیشتە هەولێر

بابەتی دواتر

سۆزۆكی دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share