تۆمەتبارێک دەستگیرکرا دەستدرێژی کردووەتەسەر کچێک و زیاتر لە 20 هەزار دۆلاری لێسەندووە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کچێک کردووە، دەستدرێژی کردووەتە سەر کچەکە و زیاتر لە 20 هەزار دۆلاری بە هەڕەشە لێسەندووە.

بەپێی راگەیەندراوێک کە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، باوکی کچێک سکاڵای لای پۆلیس تۆمارکردووە کە کەسێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە کچەکەی کردووە و بە هەڕەشە 21 هەزار دۆلاری لێسەندووە.

بەپێی دانپێدانانی باوکی کچەکە لای پۆلیس، ئەو تۆمەتبارە چەند جارێک دەستدرێژی کردووەتەسەر کچەکەی.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون توانراوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا بڕی 21 هەزار دۆلار (دوو دەفتەر دۆلار و 11 وەرەقە) دەستیبەسەردا گیراوە.

ئاماژە بەوەکراوە کە لە ئێستادا تۆمەتبار (م،ج،ح لەدایكبووی 2003) راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک پەرەسەندنێکی مەترسیدارە

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، بڵاوکردەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share