تەکتیک.. چاڤی چۆن دێمبیلی و ڕافینیا لە یەک پێکهاتەدا کۆ دەکاتەوە؟

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە خواستی لەسەر ڕافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی لیدز یونایتدە، پێشی وایە هاوشانی عوسمان دێمبیلی دەتوانێت لە یەک پێکهاتەدا یاری بکات.

بەپێی شیکارییەکی “تریبونا”، لەڕووی تەکتیکی-یەوە چاڤی دەتوانێت بە دوو شێواز یاری بە دێمبیلی و ڕافینیا بکات، بەبێ ئەوەی هیچ یەکێکیان بخاتە سەر کورسی یەدەگ:

یەکەم: وەک باڵی هێرشبەری چەپ، هەروەها عوسمان دێمبیلی وەک باڵی هێرشبەری ڕاست.

ڕافینیا لە لیدز یونایتد بەم تەکتیکە یاری کردووە و لە توانایدایە لەڕووی بەرگرییەوە یاریدەی جۆردی ئەلبا بدات، لە بەرامبەردا دێمبیلی لە باڵی ڕاستەوە باشترین ئاستی نیشانداوە.

دووەم: یەکێک لە خەسڵەتە ناوازەکانی ڕافینیا تواناکانییەتی لە هێرشبردن و بەرگریکردن، دەکرێت لە هێڵی ناوەند یاری بکات و ئانسو فاتی وەک هێرشبەری دووەم هاوشانی هێرشبەرێکی دیکە (لیڤاندۆڤسکی) یاری بکات.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە.. لەبارەی 20 هەزار یەكەكەوەیە

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵا بڕیاریدا.. چەند ڕێكارێكی نوێ دەگرێتەبە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share