حەبێکی ڕەنگ سەوزی بکوژ.. هەزار جار لە مۆرفین بەهێزترە

سێ گەنج لە بەریتانیا تەنها لە جەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی بەکارهێنانی بێهۆشکەرێکی نوێوە گیانیان لەدەستداوە، حەبەکە رەنگێکی سەوزی هەیە و تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی گرتووەتەوە، ئەو حەبە بێهۆشکەرە هەزار جار لە مۆرفینی ئازارشکێن بەهێزترە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە بێرمینگهامی بەریتانیا لانیکەم سێ کەس لە یەک مانگدا بەهۆی بەکارهێنانی ئەو حەبە بێهۆشکەرەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە ئەو سێ گەنجە دووانیان خوێندکاری زانکۆ بوون بە ناوەکانی دیلان لیڤیل (20) ساڵ و جاکۆپ زنیاک (19) ساڵ، گەنجێکی دیکە ناوی ئاشکرا نەکراوە.

جۆدیس یاڵتس ئەو پزیشکەی توێکاریی بۆ تەرمی گەنجەکان کردووە دەڵێت، “شۆک بووم کاتێک کاریگەرییە زۆرەکەی ئەو بێهۆشکەرەم لەسەر جەستەیان بینی”.

حەبەکە ڕەنگێکی سەوزی هەیە و لەسەر ڕوویەکی پیتی (M)ی ئینگلیزی و لەسەر ڕووەکەی دیکەی ژمارە 30 نووسراوە، لەڕێگەی ئینتەرنێت و بەشیوەی شاراوە دەفرۆشرێت.

دکتۆر مارک بوچی کە پزیشکی چارەسەری یەکێک لە نەخۆشەکانی ئەو حەبەیە دەڵێت، ئەو توێژینەوانەی لەسەر حەبەکە کراون و ئاژەڵ تێیاندا بەکارهاتووە دەریدەخەن حەبەکە 1000 جار لە مۆرفین بەهێزترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن لە هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا ئاشكراكران

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە ‏پشکنین، تووشبوون، گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و ڤاکسینکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی…
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
Total
0
Share