ڤیدیۆ.. ئێران ڤاکیسینەکەی لەسەر مرۆڤ تاقیکردەوە

ئەمڕۆ 29 ی کانونی یەکەم، وەزارەتی تەندروستیی ئێران کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر مرۆڤ تاقیکردەوە و یەکەمجاریش بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیش لەسەر خۆیان تاقیانکردەوە.

سەرۆکی ناوەندی فەرمانی ئیمام، کە بە هەمان شێوە ڤاکسینەکەی لەسەر خۆی تاقیکردووەتەوە دەڵێت، “دەتوانین یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆز لە ڤاکسینەکە بۆ قۆناغی یەکەم بەرهەمبهێنین”.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرایکردووە، دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسین دەتوانرێت لە مانگێکدا 12 ملیۆن دۆز ڤاکسین بەرهەمبهێنرێت.

ڤاکسینە ئێرانییەکە ناوی کۆڤ ئێران بەرەکەت،ە و لە قۆناغی یەکەمدا لەسەر بەرپرسانی تەندروستی و هەندێک بەرپرسی دیکەی ئێران تاقیدەکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری ئـ.ـێران: پێشوازی لە هەر گفتوگۆیەک دەکەین

سەرۆککۆماری ئـ.ـێران ئاشکرایدەکات، ئامادەی هەر گفتوگۆیەکی ئاشتییانەن لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام گەمارۆکان ڕێگرن. مەسعود پـ.ـزشکیان، سەرۆککۆماری ئـ.ـێران ڕایگەیاند، هەڕەشە…
Total
0
Share