وێنە.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بێستانسوور 500 دار سوتان

لە گوندی بێستانسووری سەربە ناحیەی عەربەت ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە 500 دار سوتاون، کە لە جۆری داری چنار و داری بی-ن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە گوندی بێستانسووری سەربە ناحیەی عەربەت ئاگرکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 500 داری بی و چنار سوتاون، ئەو کەسەشی هۆکاربووە تائێستا دەستگیرنەکراوە.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، هەرچەندە هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە تائێستا نەزانراوە، بەڵام ڕێکاری یاساییان گرتووەتەبەر بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری ڕووداوەکە.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ لە مانچستەریونایتدەوە بەرەو کوێ؟

بابەتی دواتر

لە كافتریایەكی سلێمانی تەقینەوەی غاز ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسارۆچکەیەک کەوتەخوارەوە

هەسارۆچکەیەک لە ئاسمانەوە لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی وڵاتی فلیپین کەوتەخوارەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی بەدواوە بێت. ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share