شەپۆلێكی دیكەی گەرما ڕوو لە هەرێم و عێراق دەكات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان و دەستەی کەشناسیی عێراق پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆوە بەرزدەبنەوە.

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت  لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بەتایبەت لە کاتەکانى ئێوارەدا، هەروەها پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

سبەینێ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرزتردەبێتەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراقیش ئاشکرایکردووە، لە سبەینێوە و بۆ چەند رؤژی داهاتوو، لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

پێكانی كەریم بنزیمە سووكە

بابەتی دواتر

ڕوسیا هەناردەی گاز کەمتردەکاتەوە و ئەوروپا دەیەوێت دەستبەرداری ببێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share