پێكدادانی ڕووبەڕووی نێوان دوو ماتۆڕسكیل بووەهۆی گیانلەدەستدانی هەردوو شۆفێرەكە.
لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كە ئەمڕۆ شەممە لە حللـە ڕوویدا، دوو ماتۆڕسكیل ڕووبەڕوو بەریەككەوتن و شۆفێری هەردووكیان مردن.
پۆلیسی هاتوچۆی بابل دەڵێت، شۆفێری یەكێك لە ماتۆڕسكیلەكان كارمەندی ئەمنییە و بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام شۆفێرییكردووە و خۆی كێشاوە بە ماتۆڕسكیلی دووەمدا كە شۆفێرەكەی “مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵ” بووە و بەهۆی بەهێزیی پێكدادانەكەوە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی هاتوچۆی بابل، شۆفێرەكەی دیكە لە كاتی گواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە گیانیلەدەستداوە.