پێشبینیی بوونی هەسارەی نۆیەم لە كۆمەڵەی خۆردا دەكرێت

لە كۆمەڵەی خۆردا هەشت هەسارە هەن كە بریتین لە، عەتارد، زوهرە، زەوی، مەریخ، مشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس و نبتۆن، بە ریزبەندیی بەپێی دوورییان لە خۆرەوە.

زانایان ماوەیەكی درێژە پێشبینیی بوونی هەسارەی هەشتەم دەكەن لە پشت نبتۆن-ەوە، لە ناوچەیەكی دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بەڵگە لەسەر ئەم گریمانەیە دەدەن ماوەی نزیكەی 20 ساڵە.

ئەم هەسارە گریمانەییە بەشێوەیەكی كاتی بەناوی هەسارەی نۆیەمەوە ناونراوە. باوەڕوایە پێكهاتەیەكی بچوك نییە، وەك بلۆتۆ یان وەك زۆرێك لە پێكهاتە تێپەڕەكانی نبتۆن، كە لەم ساڵانەی دواییدا دۆزرانەوە.

بەدواداچوون لەبارەی تایبەتمەندیی هەسارەكە گراوە لەپێناو زانینی كاریگەرییەكانی، بەپێی ئەنجامەكانی ئێستا هەسارەیەكی زۆر گەورەیە، چوار تا هەشت هێندەی زەوی دەبێت.

هەروەها زۆر دوورە لە خۆرەوە، نزیكەی دە هێندەی دووریی بلۆتۆ، رەنگە زیاتر لەوەش.

لە ئەگەری بوونیدا، بە جۆرێكی نوێی هەسارەكان دادەنرێت، جیاواز لە جۆرەكانی دیكە كە تائێستا لەنێو كۆمەڵەی خۆردان.

هەسارەكانی هاوسێمان لە بنەڕەتدا بەسەر دوو جۆردا دابەشبوون، جیهانە بچوكە بەردینە رووكار رەقەكان (عەتارد، زوهرە، زەوی و مەریخ) یان گەورە غازییەكان (مشتەری، زوحەل، ئۆرانۆس و نبتۆن).

هەسارەی نۆیەم لە جێگایەكدایە لەنێوان ئەم دوو جۆرە. دەشێت ئەوە بێت كە بە (سوپەر ئێرس – Super-Earth) ناودەبرێت، یان هەسارەیەكی بەردینی گەورەتر لە هەسارەكەمان، یان هەسارەی نیمچە نبتۆن، كە جیهانێكی غازیی پێكهاتە بچوكتربێت لە هەسارەی نبتۆن.

زانایان شوێنی هەسارەی لەم جۆرەیان لە دەورەی ئەستێرەكانی دیكە دیاریكردووە، بەڵام بەهۆی زۆر دووریمان لێیانەوە، بۆیە تەنها شتێكی كەم لەبارەیانەوە دەزانین، بۆیە دۆزینەوەی جۆرێك لەوانە لە كۆمەڵەی خۆرماندا دەرگای توێژینەوەی ورد بۆ زانین لەبارەی ئەو جۆرە هەسارە نەناسراوانە نزیكدەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی راوەماسی بەڕێگەی TNT و کارەبا پێنج کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share