ڤیدیۆ.. ساتی پێکدادانی کەشتییەکی ئاسمانی و هەسارەیەک ببینە

کەشتییەکی ئاسمانی سەر بە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا ( ناسا)، بە مەبەست خۆی کێشا بە هەسارەیەکدا لە بۆشایی ئاسمان ئەمەش لە چێوەی لێکۆڵینەوەیەکی زانستیدا.

کەشتیییە ئاسمانییەکە کە قەبارەی هێندەی نزیکەی ئۆتۆمبێلێک دەبوو، بە خێرایی 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا خۆی کێشا بە هەسارەی دیمۆرفۆسدا، ناساش ساتی ڕووداوەکەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ گواستەوە.

هەسارەی دیمۆرفۆس، 11 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە، بە ووتەی شارەزایانی ناسا، تەقینەوەکە هیچ مەترسییەک دروستناکات لەسەری، ئامانج لەو کارەش زانینی ئەوەیە کە لەئەگەری ڕوودانی پێکدادانی هەر هەسارەیەک لەگەڵ زەوی چۆن بتوانین خۆمان لە مەترسییەکانی بپارێزین.

ئەم هەسارەیە،  لە ڕاستیدا مانگە، بەدەوری هەسارەیەکی دیکەدا دەسوڕێتەوە بە ناوی دیدیمۆس، بۆ ئەمەش پێویستی بە 11 کاتژمێر و 55 خولەک هەیە، ئاژانسی ناسا لە ڕێگەی ئەم پێکدادانەوە هەوڵ دەدات، کاتەکەی بۆ 10 خولەکی دیکە درێژبکاتەوە، بە ئامانجی ئەوەی مەترسییەکانی پێکدادانیان لە داهاتوودا کەمبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

وادەی دابەشكردنی مووچە دووپاتكرایەوە

بابەتی دواتر

ژمارەی مردن بە کۆلێرا لە سووریا ڕووی لە بەرزبوونەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share