ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن (20 ساڵ) لە دەربەندی ڕانیە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خنکا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، گەنجەکە ناوی ڕێبوار ئیبراهیمە و دانیشتووی ناحیەی بۆسکێنی سەر بە قەزای ڕانیەیە.
باسی لەوەشكرد، لەئێستاشدا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.