وەزارەتێکی هەرێم ژمارەیەك هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم ژمارەیەك هەلی دامەزراندن ڕاگەیاند كە بۆ بڕوانامەكانی دیبلۆم و پاسەوانییە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، كە پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دیبلۆم) لە ڕەگەزی (نێر) هەیە جگە لە تایبەتمەندیەكانی (زانستی و پزیشكیەكان) بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازیی گەوران لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك).

دامەزراندنەکە چەند مەرجێک لە خۆی دەگرێت لەوانە، مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت و تەمەنی لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت و باڵای 170سم کەمتر نەبێت کێشیشی لە نێوان 60 بۆ 70 کیلۆگرام بێت.

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf2ZQoC2t0Yh1hqHjWDUTM4ihcuB8ofLJgkiSROmDayT0vMVw/viewform?fbclid=IwAR2MYH3kvuB-3WPx3Szxy-SMg77tBC22S7rUo8q4HVovAitSm-a0idLnLck

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەقید سەلام عەبدولخالق: ئەو مامۆستایانەی بانگهێشتی ئاسایش كرابوون گەڕانەوە ماڵی خۆیان

بەرپرسێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی بانگهێشتی ئاسایش كرابوون هەموویان گەڕانەوە ماڵی خۆیان. عەقید سەلام عەبدولخالق لێپرسراوی…
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات

سبەی پێنجشەممە، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات. سبەی پێنجشەممە، لەسەر…
Total
0
Share