یەکێتی لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیا لە قەرەهەنجیر: ئەم سنووربەزاندنە پێشهاتێکی خراپە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکۆنەی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەرەهەنجیر و نزیک کەرکوک دەکات و ڕایگەیاند، ئەم سنووربەزاندنە پێشهاتێکی خراپە لە ناوجەرگە و قوڵایی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیای بۆ سنووری قەرەهەنجیر لە نزیک شاری کەرکوک کرد، کە قوربانی و زیانی لێکەوتووەتەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەم  سنووربەزاندنە بە پێشهاتێکی خراپ وەسف دەکات کە ناوجەرگە و قوڵایی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوای دەست بەجێ ڕاگرتنی ئەو سنووربەزاندنانە دەکات، “چونکە هیچ پاساوێک نابێت ببێتە ھۆی سنووربەزاندن و زیانگەیاندن بە خەڵکی بێتاوان”.

داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکات، ئەرکی دەستووری و نیشتمانیی خۆی لە داکۆکیکردن لە خاکی عێراق بە کوردستانیشەوە ڕاپەڕێنێ و لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسیەکانەوە حکومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگاداربکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی…
زیاتر ببینە

هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی…
Total
0
Share