بەهۆی جەژنی قوربانەوە ماوەی یەك هەفتە بۆ فەرمانبەران لە دەزگا و دامەزراوە حكومییەكاندا پشووی فەرمی دەبێت.
بەگوێرەی ڕۆژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێم تێیدا هاتووە كە 9ی مانگی تەمموز ڕۆژی شەممە دەكات و دەوامی فەرمانگەكان نییە و ڕۆژی یەكشەممە كە دەكاتە 10ی تەمموز تاوەكو 13ی تەمموز وەكو پشووی فەرمیی جەژنی قوربان دیاریكراوە و ڕۆژی پێنجشەممە 14ی هەمان مانگ ڕۆژی ڕاگەیاندنی كۆماری عێراقە و 15 و 16ی تەمموز پێنجشەممە و هەینییە و بەوەش یەك هەفتە بۆ فەرمانبەران پشووی فەرمی دەبێـت.