ماوەی چوار مانگە پڕۆژەكە ڕاگیراوە
حكومەت: پارە بۆ ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان خەرجكراوە و كاركردن بەردەوامە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە كارەكانی ڕاگیراون، بەڵام حكومەت دەڵێت، پارەی بۆ خەرجكراوە و كاركردن تیایدا بەردەوامە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، “ڕۆژانە 130 ئامێر بە درێژایی 12 کاتژمێر لە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان کاردەکەن”.

فەرمانگەكە دەڵێت، “دوای وەستانی پڕۆژەکە بەهۆی قەیرانی دارایی، لە سەرەتای مانگی حوزەیران و بە ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 60 ملیار دینار لە چێوەی گوژمەی پڕۆژەکە بۆ تەواوکردنی ڕێگاکە تەرخانکرا”.

بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە لە كاتێكدایە، ماوەی چوار مانگە پڕۆژەكە ڕاگیراوە و پارەی بۆ خەرجناكرێت. خەرجكردنی ئەو پارەیەش كە فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسیدەكات، ماوەی دوو هەفتەیە بڕیاری لێدراوە، بەڵام تا ئێستا خەرجنەكراوە.

بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لەسەر داهاتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە 60 ملیار دینار بۆ پڕۆژەكە خەرجدەكرێت، لە کاتێکدا دەبێت ئەو پارەیە لە داهاتی پارێزگای سلێمانی خەرجبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
Total
0
Share