مەلایەك فەتوای حەرامبوونی پیپسیی دا و دواتر ڕەتیكردەوە

پێشنوێژ و وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی گەورەی فەلوجە، فەتوای حەرامبوونی خواردنەوەی پیپسیی دا، بەڵام دواتر ڕەتیكردەوە.

شێخ جەمال شاكر نەزال، پێشنوێژ و وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی گەورەی فەلوجە ڕایگەیاند، خواردنەوەی پیپسی حەرامە.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق بڵاویانكردەوە، شێخ جەمال شاكر نەزال، پێشنوێژ و وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی گەورەی فەلوجە دەڵێت، “خواردنەوەی پیپسی حەرامە”.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە و ئەو كاردانەوانەی بەدوای خۆیدا هێناونی، شێخ جەمال شاكر لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ڕوونكردنەوەی دا و وتی، “ناتوانم شتێك حەرامبكەم كە نازانم پێكهاتەكانی چین، زۆرینەی خەڵكیش دەزانن وازم لە پێشنوێژی و وتارخوێنی هێناوە و ماوەی 10 ساڵە زۆر بە دەگمەن ئەو كارانە دەكەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبەهای 39 ملیۆن دینار بۆ بەرگری لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان پرۆژەیەک لە عێراق جێبەجێدەکرێت

سندوقی ئاووهەوای سەوز(GCF) رەزامەندی لەسەر پارەدارکردنی پرۆژەیەک بەبەهای 39 ملیۆن دۆلار دەربڕی بە ئامانجی رێگریکردن لە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان…
Total
0
Share