هەڤاڵ ئەبوبەكر لەبارەی چەکی بێمۆڵەتەوە بڕیاریدا

پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگاكەوە، سەرجەم دوكان و بازاڕی چەكفرۆشی دادەخرێن و هەموو مامەڵەكردنێك بەچەكەوە ڕادەگیرێن.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردووەتەوە لە ئەمڕۆوە و لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگاكە سەرجەم دوكان و بازاڕی چەك فرۆشتن دادەخرێن و هەموو مامەڵەكردنێك بەچەكەوە ڕادەگیرێن.
ئاشكرایكرد، لیژنەی هاوبەشی ئارامی لە سنووری یەكەكارگێڕییەكان وەك هەمیشە خاڵی پشكنین لە ناو شار و دەرەوەی شارەكاندا دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و هەر هاوڵاتییەك بە چەكی بێمۆڵەتەوە سەردانی دامودەزگاكان و هەر شوێنێكی دیكە بكات ڕاستەوخۆ دەستبەسەر چەكەكەیدا دەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، “هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێردراون بۆ كاری پێویست، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین هاوكار و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان بن”.
بابەتی پێشتر

ڕێبەر ئەحمەد: لە هیچ كەسێك قبوڵناكرێت چەكی بێمۆڵەتی پێبێت و سزادەدرێت و لەهەر پلە و پۆستێكدا بێت

بابەتی دواتر

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەكە ڕاگیراوە<br>حكومەت: پارە بۆ ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان خەرجكراوە و كاركردن بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە میانی كارەكانی گرنگیدان بە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان…
Total
0
Share