وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی بڵاوكردەوە كە 11.5 ملیار دۆلاربووە و 102 ملیۆن و 303 هەزار بەرمیل نەوتیشی هەناردەی دەرەوە كردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بەپشتبەستن بە داتاكانی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردووەتەوە، لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا 102 ملیۆن و 303 هەزار و 20 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە، بەجۆرێك لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە 98 ملیۆن و 946 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە سێ ملیۆن و دووهەزار و 133 بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.
وەزارەتەكە باسی لەوەشكردووە، لەو بڕەی كە هەناردەی دەرەوە كراوە كۆی گشتیی داهاتەكەی دەكاتە 14 ملیار و 477 ملیۆن و 496 هەزار دۆلار.
ڕوونیشیكردووەتەوە، تێکرای نرخی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئایاردا 112.91 دۆلار بووە.