حەوت نیشانە كە دەریدەخەن منداڵەكەت خۆشیدەوێیت

هەمیشە باوان منداڵەكانیان خۆشدەوێت، بەڵام ئایا تێڕوانینی منداڵان بۆ ئەوان چۆنە بەتایبەت كاتێك ناتوانن بە زمان دەریببڕن؟

بەم نیشانانەدا بزانە كە منداڵەكەت خۆشیدەوێیت:

1- منداڵە تازە لەدایکبووەکەت چاوی لە چاوەکانتە. لە ڕاستیدا زۆر هەوڵدەدات بۆ لەبەركردن و ناسینەوەی سیمای دەمووچاوت. هیچ شتێکی تر لە جیهان نازانێت، بەڵام دەزانێت تۆ لای ئەو گرنگیت.

2- منداڵەکەت تەنانەت کاتێک لێی دووردەبیت بیرت لێدەکاتەوە. لە نێوان تەمەنی 8 بۆ 12 مانگیدا، منداڵەکەت دەست دەکات بە ڕوخسار وەرچەرخان و سەیركردنی دەوروبەری کاتێک لە ژوورەکە دەردەچیت، هەروەها کاتێک دەگەڕێیتەوە زەردەخەنە دەکات.

3- منداڵە ساواکەت هەستی توندی توڕەیی و دەمارگیری هەیە. ئەم جۆرە هاوارکردنانە مانای ئەوە نییە کە وازی لە خۆشویستنی تۆ هێناوە. ئازار و توڕەیی گەورەی خۆییت پیشان نادات تا متمانەی بە تۆ زۆر بەهێز نەبێت.

4- منداڵە ساواکەت ڕادەکات بەرەو لای تۆ بۆ ئەوەی دڵنەوایی بكەیت کاتێک دەکەوێتە خوارەوە یان هەست بە دڵتەنگی دەکات. ڕەنگە کۆرپەکان لەم تەمەنەدا لە مانای وشەی “خۆشمدەوێیت” تێنەگەن، بەڵام کردارەکانیان بە دەنگێکی بەرزتر لە وشەکان قسە دەکەن.

5- منداڵ لە پێش قۆناغی قوتابخانە گوڵێکی باخچە، دڵێکی بەدەست کێشراو، بەردێکی بریقەدار، یان دیارییەکی دیكەت پێدەبەخشێت.

6- منداڵی پێش قوتابخانە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پەسەندی و ڕەزامەندی تۆ دەدات. ئەو زیاتر هاوکار دەبێت لە هەموو كاروبارەكانی ماڵەوە، بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی سەرسامت بکات. دروشمی دەبێتە ئەوەی “سەیری من بکە!”.

7- منداڵەکەت کە لە تەمەنی خوێندندایە متمانەت پێدەکات لە پاراستنی نهێنییەکانی، بۆ نمونە یەكەم كچ كە سەرسامی بووە یان شەرمەزارترین ساتەكانی. تۆ باشترین هاوڕێی ئەویت، تەنانەت ئەگەر خۆی لە باوەشکردنت بەدووربگرێت لەبەردەم خەڵکدا.

بابەتی پێشتر

ئیمارات بڕیارێكی لەبارەی ژنان و كوڕانیانەوە دەركرد

بابەتی دواتر

داهاتی مانگی ڕابردووی عێراق 11.5 ملیار دۆلاربووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share