نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دوو هەزار و 700 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 717 دۆلار.

لە سەرەتای مانگی رابردووەوە ئەمە یەکەمین بەرزبوونەوەی لەو شێوەیەی نرخی زێڕە و هۆکارەکانیشی بەشێکی پەیوەستە بە نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی ئەمریکا و پێشبینییەکان بۆ دابەزینی بەهای سوودەکانی.

هاوکات بارودۆخی سوریا و شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین و بەردەوامی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بدرێت

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رەنگە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـش بدرێت. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share