وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کار بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاو دەکەین

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کار لەسەر کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاو دەکەین و ئەم سەردانە ئەنجامێکی ئەرێنی دەبێت بۆ هەردوو وڵات.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”چەندین پرس هەیە کە لە سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا بۆ بەغداد تاوتوێ دەکرێن ئەوانیش بریتین لە پرسی ئابوری، ئەمنی، بازرگانی و ئاو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرژەوەندی تورکیا لە عێراق زۆر گەورەیە، هەروەها بەرژەوەندیمان هەیە کە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە کە دیارترینیان پرسی ئاوە و بەپێی ئەو رێککەوتنەی هەمانە بەدوای پشکێکی دادپەروەرانەدا دەگەڕێین لە ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات”.

دەشڵێت، ”پێداویستیەکانمان و ئەوەی لەم پرسەدا پێویستە دەخرێتە بەردەم سەرۆکی تورکیا و ئەم سەردانە بە گرنگ دەزانین چونکە ئەنجامێکی ئەرێنی دەبێت و خزمەت بە عێراق و تورکیا دەکات، هاوکات کار لەسەر کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاو دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بناغەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا و هەموو دراوسێکانمان دابمەزرێنین”.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی نۆژەنکردنەوەی بەنداوی چەقچەق

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی: چاوەڕوانین لەم مانگەدا هەمواری بودجە بگات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share