سەرۆكی ئیمارات بڕیارێكی لەبارەی ژنان و كوڕەكانیانەوە دەركرد و پەیوەندی بە مافەوە هەیە.
محەمەد بن زاید ئال نهیان سەرۆكی ئیمارات، بڕیاری دا منداڵی ئەو ژنە ئیماراتییانەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ پیاوانی دەرەوەی وڵاتەكەدا كردووە، لە پەروەردە و تەندروستیدا هەمان مافیان هەبێت.
پێشتر ئەو كەسەی دایكی ئیماراتی و باوكی خەڵكی وڵاتێكی تر بووایە، هەمان مافەكانی كەسێكی دایك و باوك ئیماراتیی نەبوو، بەڵام بەپێی ئەم بڕیارە، كەسانی نیشتەجێی ئیمارات كە دایكیان خەڵكی وڵاتەكەیە و باوكیان نائیماراتییە، لە هەردوو كەرتی پەروەردە و تەندروستیدا هەمان مافەكانی هاوڵاتییانی ئیمارات-یان دەبێت، بەو مەرجەی نیشتەجێی ئیمارات بن.
جگە لە ئیمارات، لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەت وڵاتانی كەنداودا، ئەو پیاوانەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ ژنانی ئەو وڵاتانەدا كردووە، هەروەها منداڵەكانیان لە مافی نیشتەجێبوون و مافە گشتییەكاندا جیاكارییان لەگەڵدا دەكرێت.