سیخوڕێكی ئێران لەناو ماڵی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەستگیركرا

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایانكرد، کارمەندێکی نووسینگەی وەزارەتی ‏بەرگریی ئیسرائیل دەستگیرکراوە، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران.‏

ڕۆژنامەی “تایمز ئۆف ئیسرائیل” ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، “بەپێی ئەو زانیاریانەی ‏لە دەزگای ئاسایش و زانیاریی ئیسرائیل – شاباک وەرگیراوە، دەرکەوتووە کەسێک ‏بەناوی (عومری گورن) خزمەتکار لە ماڵی بینیامین گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ‏سیخوڕیی بۆ ئێران کردووە”.‏

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەو کەسە بە زوویی دەستیگیرکراوە و نەیتوانیووە ‏کارەکانی بۆ ئێران تەواوبکات، یان کاریگەری هەبێت.‏

ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، تۆمەتی “سیخوڕی” بەسەریدا ساغبووەتەوە و دەکرێت ماوەی ‏‏10 بۆ 15 ساڵ حوکم بدرێت.‏

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، پێشنیازی پارەیەکی ‏زۆر و پێدانی ئیمتیازی لە دەرەوەی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە پێدراوە.‏

لەسەر هەمان پرس، ڕۆژنامەی “جوراسلیم پۆست”ی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، “ئەو ‏کەسەی دەستگیرکراوە پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتریش پەیوەندیی بە گروپێکی ‏هاککەرەوە هەبووە”.‏

دەزگای ئاسایش و زانیاریی ئیسرائیل – شاباک ڕایگەیاندووە، “ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ‏ویستوویەتی ئامێرێکی سیخوڕی لەسەر کۆمپیتەری وەزیری بەرگریی دابنێت”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری ئاسمان دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا…
زیاتر ببینە

بە چەند كاتژمێرێك پاش نقومبوونی كەشتییە ئێرانییەكە.. ئاگر لە پاڵاوتگەیەك كەوتەوە

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوتگەیەكی گاز لە باشووری تارانی پایتەخت كەوتووەتەوە. بەرپرسێكی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند،…
Total
0
Share