ئەسەد بڕیاریدا بە دانەوەی قەرزی سەر “شەهیدان”ی وڵاتەكەی

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەكی سوری، بەشار ئەسەد بڕیاریداوە بە “دانەوەی سەرجەم ئەو قەرزانەی لەسەر شەهیدەكانی وڵاتەكەی هەبوون بەر لە مردنیان”.

ڕۆژنامەی “الوطن”ی سوری ئەمرۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم ئاشكرایكردووە، “بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا بڕیاریداوە بە دانەوەی هەموو جۆرە قەرزێكی سەر ئەو كەسانەی كە شەهید بوون”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئەو كەسانەی پێش شەهیدبوونیان هەر قەرزێكی بچوك یان گەورە و مامناوەندیان لە هەر بانكێك كردبێت، قەرزەكانیان بۆ دەدرێتەوە، لە هەر پارێزگایەكی سوریا”.

ڕۆژنامە سورییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “دانەوەی ئەو قەرزانە لەڕێی سندوقی شەهیدان و بریندارانەوە دەبێت، كە قەرزی سەدان شەهیدی پێدراوەتەوە”.

مەبەست لەو كەسانەیە كە لە ڕیزەكانی سوپای سوریا، سەربە بەشار ئەسەد لە شەڕەكاندا كوژراون.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەكانی هەرێم لەبارەی بە هەرزان فرۆشتنی نەوت وەڵامی عێراق دەداتەوە

بابەتی دواتر

کالیەری 0-2 میلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share