پارێزگاری هەولێر: لەمڕۆوە شوێنەکانی فڕۆشتنی چەک دادەخرێن

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەیەک بڕیاریان سەبارەت بە ڕێگری لە فرۆشتنی چەک و چەکی بێمۆڵەت دەرکردووە، بەپێی بڕیارەکە لەمڕۆوە لیژنەی ئەمنیی پارێزگا بەدواداچوون بۆ داخستنی شوێنەکانی فرۆشتن دەکەن و سەرجەم ئەو شوێنانە لەئێستاوە بە داخراو دادەنرێن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەی ئەمنیی پارێزگا دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داخستنی شوێنەکانی چەک فرۆشتن.

ئومێد خۆشناو وتی، هەر کەسێک سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات و لە هەر شوێنێک چەک بفرۆشێت ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبێتەوە.

بڕیارێکی دیکەی پارێزگای هەولێر، دروستکردنی هێزێکی هاوبەشە لە ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی و پیشمەرگە بەمەبەستی دانانی بازگە لەو شوێنانەی گوماندەکرێت خەڵک چەکی بێمۆڵەت هەڵبگرن، هەڵمەتەکەش لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات لە ناو شاری هەولێر.

هەروەها لە سەرجەم پرسگەکانی فەرمانگەکانی هەولێر، دەستدەکرێت بە پشکنین بۆ هەموو ئەوانەی دەچنە فەرمانگەکانەوە تاوەکو بەشداربن لەو ڕێگرییە، بازگە گشتییەکانیش ڕاسپێردراون بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارەکان بۆ دەستبەسەرداگردنی چەکی بێمۆڵەت لەلای هەر کەسێک بێت.

ئومێد خۆشناو وتی، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون چاودێریی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بکەن و هەر کەسێک لەو ڕێگەیەوە چاک بفرۆشێت ڕێکاری توندتری بەرامبەر دەگیرێتەبەر، هەروەها شوێنەکانی فرۆشتنی جلوبەرگی سەربازیش چاودێریدەکرێن چونکە ئەوان مۆڵەتی جلوبەرگی سەربازییان هەیە نەک چەک.

بابەتی پێشتر

دەرگا بە ڕووی دی لێخت-دا کراوەیە، کێ دەیکڕێت؟

بابەتی دواتر

ئیمارات بڕیارێكی لەبارەی ژنان و كوڕانیانەوە دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share