لە ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆی كامپی ئاوارەكانی باجد كەنداڵ لە زاخۆ، دوو كەس برینداربوون و 25 کەس تووشی هەناسەتوندی بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگرێكی گەورە لە كامپی ئاوارەكانی باجد كەنداڵ لە زاخۆ كەوتەوە، 22 خێوەت سووتان و بەهۆی گەورەیی ئاگرەكەوە، كۆنترۆڵكردنی نزیكەی دوو كاتژمێری خایاند و دوو كارمەندی بەرگریی شارستانی برینداربوون.
لە کۆنگرەیەکی ڕوژنامەوانیدا پارێزگاری دهۆک ئەو ئامارانەی ڕاگەیاند و وتی، 25 کەس لە نیشتەجێبووانی كامپەكە تووشی هەناسەتوندی بوون.