‏”هێز بۆ توركمان دروستبكرێت”‏
ئایدن مەعروف: داوامانكردووە لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بە كۆتاكان نەدرێت

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، داوایانكردووە ڕێگە نەدرێت لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بە کورسی کۆتاکان بدرێت و تەنها لە دەنگدانی گشتیدا بتوانرێت دەنگ بە کۆتاکان بدرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بنێرنە پەرلەمان.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی تۆڕی میدیایی ئێستادا كە بژارد دەباغ پێشكەشی دەكات و بڕیارە ڕۆژی شەممە 4:00 پێشكەش بكرێت باسی دۆخی توركمانەكانی هەرێم و كورسی كۆتاكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و چەند تەوەرێكی دیكە كرد.

ئەو ئاشكرایكرد، بە فەرمی داوایان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە کە لە هەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمانی کوردستاندا ڕێگە نەدرێت لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بە کورسی کۆتاکان بدرێت و تەنها لە دەنگدانی گشتیدا بتوانرێت دەنگ بە کۆتاکان بدرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بنێرنە پەرلەمان.

سەبارەت بە کات و ادەی هەڵبژاردنەکانیش ئایدن مەعروف جەختی كردەوە، ئەستەمە لە وادەی دیاریکراودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بکرێت، چونکە تا ئێستا کۆمسیۆن ڕێکنەخراوەتەوە و یاسای هەڵبژاردنیش هەموار نەکراوەتەوە بەڵام ئەوان وەکو پێکهاتەکان داوایان کردووە تەنها بە یەک بازنە هەڵبژاردن بکرێت.

لە بارەی دروستکردنی هێزیشەوە بۆ پێکهاتەکان وتی، “پێکهاتەکان لە كوردستان و عێراق لەژێر مەترسیدان، بۆیە دروستکردنی هێز و پڕ چەککردنیان کارێکی باشە و بەردەوامیشی دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەدوای 18 کاتژمێر پەیامێکی بێ سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکانی بۆردومانەکەی عەربەت بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 18 کاتژمێر بەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پەیامێکی بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share