كارگوزارێكی بەنگلادیشی 70 هەزار دۆلاری لە ماڵێك دزی و دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكانی بەغداد ئاشكرایكرد، دزییەكە لە ماڵی هاوڵاتییەكی دانیشتووی بەغداد كراوە و كارگوزارەكە هەڵاتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد، كارگوزارەكە بەنگلادیشییە و ئەو متمانەیەی خاوەنی ماڵەكە پێی هەبووە قۆستوویەتییەوە و 70 هەزار دۆلاری دزیوە و هەڵاتووە.
ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیس دەڵێت، “هێزە ئەمنییەكان دزەكەیان دەستگیركردووە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكانی بەغدادەوە دەستبەسەركراوە”.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كارگوزارێكی تر كە خەڵكی بەنگلادیش بوو، 140 هەزار دۆلاری لە ماڵێكی نەجەف دزی و بە هەمان شێوە دەستگیركرا.