نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو زیاتر بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێكی گەیشتە نزیكەی 120 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕی وزەی جیهاندا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە و بەرمیلێكی بە سەرووی 119 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەكەی ئەمڕۆی نرخی نەوت، دوای هەفتەیەك لە دابەزینی دێت و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە دەوروبەری 115 دۆلاردا بوو.

شیكەرەوانی بازاڕی وزە دەڵێن، بەهۆی بارگرژییەكانی لیبیا و ئیكوادۆرەوە گرفت بۆ خستنەڕووی نەوتی خاو دروستبووە و پێشبینیدەكەن نرخی نەوت لەسەرووی 110 دۆلاردا بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: دووشەممە مووچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت

بە گوێرەى زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژى دووشەممە دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى مووچەخۆران دەستپێبکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share