بەهای خاوی برێنت بەرزبووەوە

كێڵگەیەكی نەوت

خاوی برێنت جارێكی دیكە بەرزبووەوە، ئەو بەرزبووەنەوەیەش پاش دابەزینێكی گەورەی بەهاكەی دێت هەر لەم هەفتەیەدا، ئێستا بەرمیلێك لە سەروی 42 دۆلارەوەیە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم بلاویكردەوە، بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ گەیشتووەتە 42.41 دۆلار.

هەروەها بەهای نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكا) بە 40.35 دۆلار بۆ یەك بەرمیل، پاش ئەوەی ماوەیەكە لە خوار 40 دۆلارەوەیە.

ئەوە لەكاتێكدایە خاوی برێنت و نەوتی تێكساس لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، بەهاكەیان دابەزینێكی گەورەی بەخۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی مردن بە كۆرۆنا یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

بابەتی پێشتر

لە دەمەقاڵێیەکدا کەسێک براکەی خۆی کوشت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. تورکەکانی ئێران پشتگیری لە ئازەربایجان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share