نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی شەش دیاریکرا

لیژنەی سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی حوزەیران دیاریکرا و نرخەکەی لە 15 هەزار و 500 دینارەوە دەستپێدەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو لەنێوان 15 هەزار و 500 دینار بۆ 17 هەزار و 500 دیناردا دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەپێی نرخی گازوایل و کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدەکان نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکراوە و بەپێی کارپێکردنی مۆلیدەکان لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازدەبێت.

بەپێی ئەو بەرنامەیەی لیژنەی سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکردووە، بۆ مانگی تەمموز 24 کاتژمێری دەبێت، هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە مۆلیدەکان کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە تەقەیان لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداریان کردووە. لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ پێداچوونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆرەکانی کارەبا ئەنجامدا

بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، چەند تیمێکی تایبەت هەڵمەتێکیان بۆ پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی…
Total
0
Share