تووشبوون بە كۆلێرا كەمیكرد و كۆرۆنا زیادیكرد

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تووشبوون بە پەتای كۆلێرا كەمیكردووە و ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كردووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە كۆبوونەوەیەك لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی تەندروستی، پارێزگاری سلێمانی ،بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی و نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق كۆبوونەوەیەك بەرێوەچوو كە باس لە مەترسییەكانی پەتای كۆلێرا و ڕێكارەكانی خۆپارێزی كران.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا د.ڕەهێل فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئێستادا تووشبوون بە كۆلێرا كەمیكردووە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە هاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییەكان نەبن.

ئاشكرایكرد، پێشتر ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان جێگیربوو، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە تووشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردووە و پێویستە هاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و ڤاكسین وەربگرن.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی ڕاپەڕین: کەسێکی مەترسیدارمان دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

دووپشك منداڵێكی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share