ئاسایشی ڕاپەڕین: کەسێکی مەترسیدارمان دەستگیرکرد

 

یاریدەدەرێتیی ئاسایشی حاجیاوا دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، کە تۆمەتباربووە بە دزیکردن لە ماڵان و چەندین شوێنی کاری هاوڵاتییانی بڕیوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک کە لە یاسا هەڵاتووە و داواکراوبووە، لە چیای ماکۆک دوای تەقەکردن و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش توانراوە دەستگیربکرێت.

ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسە دزی لە ماڵان کردووە و چەندین شوێنی کاری خەڵکی بڕیوە، ئاسایش بە “کەسێکی مەترسیدار” ناوی دەبات.

تۆمەتبارەکە ناوی (س. ی. ع)ـە و لەدایکبووی 1994ـە، دانیشتووی قەزای کۆیەیە، پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و هەڵاتووە.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا ئاسایشی حاجیاوا، ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا، چەکێکی کڵاشینکۆف و مەخزەنێکی پڕ لە فیشەک و دوو مۆبایل و چەندین کەرەستەی دیکە دەستیبەسەردا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت گەورەیی كەركوك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و پرسی…
زیاتر ببینە

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت

سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتییان له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت، ده‌شڵێت، بڕیاری وەزارەتمان بۆ…
Total
0
Share