سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی هەرێم لەگەڵ فەرماندەی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

سەرۆکی یەکێتی و سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى ‏هاوپه‌يمانان له‌ عيراق و سوريا كۆبوونه‌وه‌ و لەبارەی یەكخستنی پێشمەرگە پێشنیارێكی ئەمریكییەكان تاوتوێكرا.

ئه‌مڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی ‏کوردستان و نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ‏فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى ‏پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ‌پێشوازىیان له‌ جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان ‏فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ‏هاوپه‌يمانان له‌ عيراق و سوريا و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كە وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ و سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری ھەرێم و سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ و پله‌دارانى ‏پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌بوون، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و دوايين هه‌نگاوه‌كانى ‏يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و پێشنيارێكى ئه‌مريكييه‌كان ‏له‌مباره‌يه‌وه‌‌ تاوتوێ كران.‏

بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کە لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ھاوکاری ھەرێم بوون و پشتیوانی ھێزی پێشمەرگەبوون لە ڕووی مەشق و ڕاھێنان و پڕچەکردن و پێشخستنی توانا سەربازییەکان و ڕوونیشیکردەوە، پەرۆشیتان بۆ یەکخستن و چاکسازیکردن لە وەزارەتی پێشمەرگە مایەی دەستخۆشیە و سوپاسگوزارین و ڕاشیگەیاند، ھەر پلانێک بۆ ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بنرێت پێشوازی لێدەکەین، بەڵام پێویستە لەم ھەنگاوەدا ھەلومەرجی ھەرێم و واقیعی ئەمڕۆ لەبەرچاوبگیرێت و ھاوسەنگی بنەمابێت بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە و بە بەرنامەی کوردستانی بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەر ھەنگاوێکیش بنرێت دەبێت لە خزمەتی پاراستنی ئاسایشی ھەرێم بێت.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى سوپاسى و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان ‏دووپاتكرده‌وه‌ بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له‌كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا و ئێستاش ‏پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له‌ پشتگيريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم و ‏حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازيى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ‏يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌.‏

لاى خۆيه‌وه‌ جه‌نه‌رال برێنان دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌مر‌يكا له‌ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ‏پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و يه‌ك فه‌رمانده‌ييدا ‏كۆبكرێته‌وه‌ و بكرێته‌ هێزێكى نيشتانيى پيشه‌گه‌ر كه‌ به‌هێز و بەتوانا بێت بتوانێت ئه‌ركى خۆى ‏جێبه‌جێ بكات. ‏

دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و پێويستيى هاريكاريى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى ‏عيراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ‏ته‌وه‌رێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. هۆتێلێكی "ئەتۆمی" 5 هەزار كەس دەگرێت و دەتوانێت چەندین ساڵ بفڕێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئەوپەڕى هەوڵى خۆمان بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دیاردەى چەکداری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە 24-4-2024 چەند منداڵ لەدایكبوون؟

تەندروستیی سلێمانی ژمارەی ئەو منداڵانە ئاشكرادەكات كە دوێنێ لە نەخۆشخانەكاندا لەدایكبوون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە…
Total
0
Share