تەنها لەڕێگەی بازگەکانەوە زیاتر لە 127 هەزار گەشتیار لەڕۆژانی جەژندا هاتوونەتە هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماری گەشتیارانی لەڕۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە و بەوپێیەش تەنها لە ڕێگەی بازگەکانی هەولێرەوە 127 هەزار و 432 گەشتیار هاتوونەتە ناو پارێزگای هەولێرەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند، “جگە لەو گەشتیارانەی لەڕێگه‌ی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە هاتوون، له‌ ماوەى ڕۆژانى جه‌ژندا، تەنیا لەبازگەکان 127 هه‌زار و 432 گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەمەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ شوێن و ناوچە گەشتیارییەکان لەسنووری پارێزگای هەولێر لە ڕۆژانی جەژندا چەندین لیژنەی بەدواداچوون پێکهێنران.

سەرەڕای لیژنەکانی پێسکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر لیژنەی تایبەت بە چاودێریکردنی نرخی لە ناوچە گەشتیارییەکان داناوە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و ڕێگریکردن لە گرانکردنی کاڵاکان لەسەر گەشتیاران.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا تاوتوێی پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین و بەکارهێنانی ماسک دەکات

بابەتی دواتر

 ئەمساڵیش بەهۆی كۆرۆناوە خولی سێیەمی تاقیكردنەوە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووسێک: راگەیەندراوەکەی حکومەت جێگەی سەرسوڕمانە قسەکەری حکومەت ئەم زمانەی لە چ فەرهەنگێکەوە هەڵبژاردووە

نووسەران و رۆژنامەنووسان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا رەخنەی توند لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی راسپاردە…
Total
0
Share