دهۆک.. ئاگر لە چیای هێتوت کەوتەوە و سەدان دۆنم زەوی سوتان

لە چیای هێتوتی سەربە پارێزگای دهۆک بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر و سەدان دۆنم زەوی سوتان و بەرگریی شارستانیی دهۆکیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 10:00 ئاگر لە چیای هێتوتی نزیک دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان دۆنم زەوی لە چیاکە سوتاون.

چیای هێتوت لە سنووری پارێزگای دهۆک ناوچەیەکی سەختە، بەوتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی دهۆک هەر ئەوە هۆکاربووە بۆئەوەی ئاگرەکە ماوەی حەوت کاتژمێر بەردەوام بێت و دوای ئەو ماوەیە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فڕۆکەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ و هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.

لەبارەی هوکاری ئاگر کەوتنەوە بێوار عەبدول عەزیز وتی، تائێستا هۆکاری ئاگرەکە دیارنییە و تیمەکانیان دەستیان بە لێکولینەوە کردووە بو زانینی هۆکاری ئاگرەکە.

پێشتریش لە 16ی ئەم مانگەدا ، ئاگرێکی دیکە لە چیایی گوندی ئێمینکێ نزیک دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە هەزار و سێ سەد دۆنم زەوی سوتان.

بابەتی پێشتر

هاوسەرۆکانی یەکێتی بۆ هاوپەیمانان: بوونی ستراتیژێکی نوێ بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە ئێستادا یەكێتی لایەنی سەرەكی و كارای راگرتنی پارسەنگیی هێزە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، “بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share