كۆتایی مانگ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.. هەفتەیەك دەخایەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 30ی حوزەیران دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت و هەفتەیەک دەخایێنێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30-06-2022 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌كرێت و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 07-07-2022 ته‌واوده‌بێت، واتە له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێن”.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بێت، پێش جەژنی قوربان سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شەشە وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

گەنجە بریندارەكەی دهۆك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

330 مێگاواتی دیکە بۆ كارەبای هەرێم زیادبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share