رێبوار تەها: تێبینییەكانمان لە ئەنجومەن بۆ بەرژەوەندیی كەركوكییەكان بووە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، “تێبینییەكانمان لە ئەنجومەن بۆ بەرژەوەندیی كەركوكییەكان بووە كە دەبێت لە وادەی دیاریكراودا پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكانیان هەڵبژێردرێن”.

رێبوار تەها، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو، رایگەیاند، سوپاسی خۆڕاگریی خەڵكی كەركوك دەكەین و سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین كە خەمخۆربوو بۆ ئەم كۆبوونەوەیە ئەنجامبدرێت و تەئكیدمان كردەوە كە دەبێت ئەنجومەنێك پێكبهێندرێت خزمەتی كەركوك و كەركوكییەكان بكات.

جەختیكردەوە وتیشی، ” تێبینییەكانمان لە ئەنجومەن بۆ بەرژەوەندیی كەركوكییەكان بووە كە دەبێت لە وادەی دیاریكراودا پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكانیان هەڵبژێردرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: رێککەوتنی نەوت کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە.…
Total
0
Share