لە نوسراوێكدا كە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی بەرزكردووەتەوە وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەی لەسەر خەرجی فەرمانبەرانی گرێبەست داوە و داوادەكات دامەزراندنەكەیان بكرێت بە هەمیشەیی.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە واژۆی ئاوات جەناب نوری لەسەرە و ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كراوە تیایدا دەڵێت، بڕی موچەی گرێبەستەكان لەسەر ئەو بودجانەی بۆیان خەرجدەكرێت جیاكراوەتەوە.
ڕوونیشیكردووەتەوە، لە كۆی گشتی موچەی گرێبەستەكان بەراورد بەو موچەیەی كە فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێن بەهەمیشەیی وەریدەگرن بڕی یەك ملیار و 757 ملیۆن و 496 هەزار دینارە.
وەزارەتی دارایی داواشیكردووە، فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێن بە هەمیشەیی و ڕێنماییان بۆ دەربچێندرێت.