مێرگەپان.. باوك و كچێك ‘بەهۆی غازەوە خنكان’

لە ڕوداوێكی “خنكان بەهۆی غازەوە”، باوك و كچێك لە مێرگەپان گیانیان لەدەستدا.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هەواڵەكەی بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” پشتڕاستكردەوە و وتی، “شەوی ڕابردوو، پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ و كچەكەی كە 10 ساڵان بووە، چوونەتە باخەكەیان لە ناوچەی مێرگەپان لە پارێزگای سلێمانی، لە ژووری نووستندا زۆپایەكی غازیان بەكارهێناوە بۆ خۆگەرمكردنەوە، بەڵام شەو لەكاتی خەوتندا، بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە خنكاون.”

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، “ڕوداوەكە ئەمڕۆ هەینی 1ی كانونی یەكەم ئاشكرابووە، تیمەكانی بەڵگەی تاوان و پۆلیسی دوكان، چوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوەیان كردووە، هیچ شوێنەوارێكی تاوانی كوشتن بە تەرمەكانەوە نەبینراوە، تەنها گومانی خنكانیان بە غاز هەبووە.”

ڕاشیگەیاند، “بۆ دڵنیابوون لە هۆكاری مردنی ئەو دوو كەسە، تەرمەكانیان ڕەوانەی نۆژداری دادوەریی سلێمانی كردووە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی هێزەكانیان ئۆتۆمبێلێكی دزراویان بۆ خاوەنەكەی گەڕاندووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پاڵپشتیی داراییەوە بەڵێن بە خوێندكاران دەدات

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەسەر دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو…
Total
0
Share