وەزیری پەروەردە دەربارەی لابردنی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونكردنەوە دەدات

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە

وەزیری پەروەردە دەنگۆی لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن ڕەتدەكاتەوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن هیچ بنەمایەکی نییە، ئەم بابەتە چەندین جار ڕوونکردنەوەی لەسەر دراوە، بەداخەوە ساڵانە ئەم بابەتە بەناڕەوا دەوروژێندرێت.

وتیشی، “پار ساڵیش هەمان قسە کرا، بەڵام بانگەشەکارانی ئەم بابەتە لە ساڵی خوێندنی (2021-2022) جگە لە ئیحراجی هیچیان بۆ نەمایەوە کە بینیان کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە جوانترین و نوێترین شێواز دیزاین کراون”.

وەزیری پەروەردە لەگەڵ ڕوونكردنەوەكەیدا چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “لێرە بەڵگەی ئەوە دەخەمەڕوو ئێمە کە ئێستا لە قۆناغی چاپکردنی کتێبەکانین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023)، یەکەم کتێب کە چاپمان کردبێت کتێبی پەروەردەی ئیسلامییە”.

ڕوونكردنەوەكە لەكاتێكدایە بەمدواییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدەكرێت كە هەوڵێک هەیە بۆ لابردنی وانەی “پەروەردەی ئیسلامی” لە پرۆگرامی خوێندندا.

بابەتی پێشتر

لە بازاڕی دهۆك تەقە لە گەنجێك كرا

بابەتی دواتر

خاوەنی 110 مارە.. ژنێك مارەكانی پێوەیدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share